ئەمریكا: محەمەد بن سەلمان دەستی لە كوشتنی خاشقچی هەبێت ناهێلین لە تەمەنی پێ‌ بخاتە ئەمریكا

 

دوای ئەوەی جەمال خاشقچی لە نێو كونسلخانەی سعودیە لە وڵاتی توركسا كوژرا, میدیاكانی توركیا رایانگەیاند كە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەستی لە كوشتنەكە هەبووە بە فەرمانی ئەو ئەو كردەیە ئەنجامدراوە, لەسەر ئەو بابەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشە لە شازادەی جێنشینی سعودیە دەكات.

پاش ئەوەی سیناتۆرێكی ئەمریكا پرسیاری لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كرد ئەگەر محەمەد بن سەلمان دەستی لە كوشتنی خاشقچی هەبێت هەڵوێستی ئەمریكا چی دەبێت لە وەڵامدا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، كە ئەگەر لێكۆڵینەوەكان بسەلمێنن محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بەرپرسە لە كوشتنی جەمال خاشقچی، ئەوا رێگا نادەن پێ بنێتەوە سەر خاكی ئەمریكا و ڤیزای ئەمریكا پێ نادەن.

 

جەمال خاشقچی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە رۆژی 2/10/2018ـەوە ون بوو و دواتر لە رۆژی شەممە 6/10/2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی توركیا بڵاوی كردەوە، كە خاشقجی لەناو كونسوڵخانەی سعودیە كوژراوە.

Back to top button