كیم جۆنگ ئون: چیتر گرنگی بە دیدار لەگەڵ ترەمپ نادەم , تا كۆتای ئەمساڵ مۆلەت بە ئەمریكا دەدەین

 

دوای ئەوەی سەرۆكی كۆیایی باكور كیم جۆنگ ئون و دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوو دیدیاری لوتكەیان لە بارەی كێشەكانی نێوانیان ئەنجامداوە, سەرۆكی كۆریای باكوور تەنیا تا كۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی بە واشنتۆن دەدات،‌ بۆ ئەوەی هەڵوێستەكەی بەرامبەر بە پیونگ یانگ بگۆڕێت و دووپاتیش دەكاتەوە، شكستهكانی دانوستانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا مەترسییەكانی گەڕانەوەیان بۆ گرژییەكانی پێشوو زیاتر كردووە.

كیم دووپاتیكردەوە، ئەو چیتر گرنگی بە دیدارەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا نادات، تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێت، كە ئەمەریكا لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پابەندی رێبازێكی راست و درووست بێت.

سەرۆكی كۆریای باكوور دووپاتیكردەوە، “ئەوەی پێویستە لەسەر ئەمەریكا بیكات، ئەوەیە كە دەستبەراداری ئەو بیركردنەوەیە بێت كە ئێستا هەیەتی و پێویستە بە تێڕوانینێكی نوێ لەگەڵمان دەستپێبكات”.

پێشتر هەریەك لە تەرمپ و كیم دوو جار چاویان بەیەك كەوتووە، یەكەمیان لە سنگاپوورە لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو، دووەم جاریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام بوو، بەڵام لە گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی ئەمەریكا لەسەر كۆریای باكووری بەرامبەر دەستبەرداربوونی پیۆنگ یانگ لە پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەكییەكەی شكستیان هێنا.

Back to top button