پێشمه‌رگه‌ی حزبی له‌كوردستان نامێنێت به‌ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته سوپایه‌كی نیشتمانی
ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاری لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د پشده‌ری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاشكرای كردووه، لە پڕۆژەی چاكسازیدا پێنج خاڵ جێبەجێ كراون و ١٣خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان. دەشڵێ، ھێزی پێشمەرگە دەكرێتە ھێزێكی نیشتیمانی بە سیستەمی نێودەوڵەتی و ئەوكات پێشمەرگە دەبێتە یەك ھێزی یەكگرتووی كوردستان”.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه،”لە پڕۆژە ٣٥ خاڵییەكەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ٥ خاڵیان بە تەواوی جێبەجێ كراون و ١٣ خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان، كە ھەشتیان نزیكە تەواو ببن و پێنجەكەی دیكەش نیوەی زیاتر تەواو بوون، بۆیە ھەنگاوی گرنگ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نراوەو گوتیشی، ئەو خاڵانەی لە پڕۆژەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەدا جێبەجێ كراون، ھەموو بوارەكانی وەزارەت لەخۆ دەگرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كردووه بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ی پارتی، ھەوڵدەدرێت ھێزی پێشمەرگە بكرێتە ھێزێكی نیشتیمانی لەسەر سیستەمی ھێزی نێودەوڵەتی و كاری باش بۆ ئەمەش كراوە، ئەگەر حكوومەتیش پێك ھات ئەو ھێزە دروست دەكرێت و راستەوخۆش یەكەی ٧٠ و٨٠ نامێنن و ھەموویان یەك دەخرێن، چونكە سیستەمێكی زۆر باش و رێكخراوە، دەشلێـ” كاری بەردەوام لە پڕۆژەكەدا دەكرێت و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو تەواوی خاڵەكان جێبەجێ دەكرێن.