له‌عێراق ھێزە شیعیەکانی سەر بەئێران دژی بڕیارەکەی ترەمپن

ژمارەیەک لە ھێزە شیعیەکانی عێراق لە شاری نەجەف چونە بەردەم قونسوڵخانەی ئێران لەو شارەو پشتیوانی خۆیان بۆ سوپای پاسداران ڕاگەیاند و دژی بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ وەستانەوە کە سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە”.

ئەو ھێزە شیعیانەی کە بەشداری گردبونەوەکەیان کرد پێشتر لە لایەن ئێرانیەکان ڕاھێنانیان پێکراوە و ھاوکاری دارایی و سەربازیش کراون لە لایەن تارانەوە”.

بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ دژی سوپای پاسداران پێشتر ھاوشێوەی نەبوە، چونکە یەکەمین جارە سوپای وڵاتێک بخرێتە لیستی تیرۆرەوە لە جیھاندا”.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌

Back to top button