سبەی عادل عەبدولمەهدی بۆ تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە سەردانی كەركووك دەكات

 

دوای دەست بەكار بوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارە سبەی عادل عەبدول مەهدی بۆ یەكەمجار وەك سەرۆك وەزیران سەردانی شاری كەركوك دەكات, ئەگەر هەیە دوای سەردانەكەی بارودۆخی كەركووك بگۆڕێت و پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنورەكانی كەركووك.

حسێن ئاڵی پەرلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی راگەیاند ووە”بڕیارە عەبدول مەهدی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شارەكە كۆببێتەوە و گفتوگۆ بكەن دەربارەی كێشەكانی شارەكە، تایبەت ئەو كێشانەی كەركوك كە هێشتا هەرێم و عیراق لەسەری نەگەشتونەتە رێككەوتن”.

حەسەن ئاڵی باسی لەوەشكرد “لەدرێژی كۆبونەوەكەی سبەینێدا مەلەفی ئەمنی كێشەكانی زەوی و زار ماڵە كوردە دەركراوەكان گفوتگۆی لەبارەوە دەكرێت”.

Back to top button