چ کاتێک زەیتی زەیتون دەگۆڕێت بۆ ماددەی ژەهراوی ؟

بەرز دەکەوێت، دەبێتە پێکھاتەیەکی ژەھراوی زیان بەخش، بە تایبەتی کە بۆ سوورکردنەوە و لێنانی خواردن بەکاریدەھێنن، بەھۆی ئەوەی پلەی کوڵانی ئەم ڕۆنە نزمە دەگاتە 200 پلەی گەرمی، لەو پلەیەشدا ڕۆنی زەیتون بە شێوەیەکی کیمیایی بەندەکانی تێک دەشکێن و گازەکان دەردەکات، دژە ئۆکسانەکانیش لە دەست دەدات.

لەبەر ئەم ھۆکارە پسپۆڕان پێیان وایە، وا باشترە ڕۆنی زەیتون وەکو پێکھاتەیەکی سروشتی بیخۆن، بۆ نموونە لە بەکارھێنانی زەڵاتە یان لە کۆتاییدا چێشت لێنان سوودی لێوەربگرن.

ئەگەریش ئارەزووی خواردنی ڕۆنی زەیتون دەکەن لەناو چێشت، ئەوا پێویستە ڕۆنی زەیتونی سروشتی بەکاربھێنن، نەک ئەو جۆرانەی کە لەناو شووشە یان پلاستیک پارێزراون و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، بۆ ئەوەی لە ئۆکسان ڕۆنەکە بپارێزین و بەشێوەیەکی تەندروستانەیش سوودی لێوەربگرن، ھەروەھا دەبێت ڕۆنی سروشتی زەیتون بۆ ١٢ تا ١٨ مانگ بەکاربھێنرێت، دوای ئەم ماوەیە ڕێکەوتی بەسەرچووونی نامێنێت.

Back to top button