شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە، بۆ ئەمە سوودی هەیە
دەرەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە كوپێك پرتەقاڵ باشترینە بۆ كۆنترۆڵی فشاری بەرزی خوێن.
توێژەران دەڵێن ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم لەپرتەقاڵدا لەپاڵ كانزای تردا دەبێتە باشترین بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەشێوەیەكی سروشتی.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كراوە لەسەر (22.5) ملیۆن كەسی پێگیەشتوو لەوڵاتی هیندستان، دەركەوتووە كەخواردنەوەی كوپێك شەربەتی پرتەقاڵ بەشێوەیەكی رۆژانە هاندەری رێكخستنی فشاری بەرزی خوێنە بەتایبەت پۆتاسیۆم كەكاریگەری سۆدیۆمی زیادە كەم دەكاتەوە كەلەرێگەی خواردنی خوێوە دروستی كردووە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەكۆنگرەی ساڵانەی (70) یەمینی دەستەی هیندی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ بڵاوكراوەتەوە، ڤیتامین سی هاندەرو هاوكارە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و رێكخستنی رێژەی شەكر لەخوێندا لەپاڵ هاندانی بەهێزكردنی بەرگری، بەوپێیەی هەر كوپێك لەشەربەتی پرتەقاڵ بڕی پێویستی لەشی لەو ڤیتامینە تێدایە.