بە سەدان كەس لە چینوتوێژەكانی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد
سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، ئەمڕۆش بە سەدان كەس بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
هەموو ئەو شاندانەی كە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا و، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەلگەی نێودەوڵەتیی پێشابوور و شاندی كۆمپانیای (KPR) سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكران لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ئەو ڕێبازە نوێ كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات.