یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە یاریزانێکی خولی ئینگلیزی ئەدات

ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە جارێکی تر گرنگی دان بە تواناکانی مارکۆس راشفۆردی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لو بازنەی باس و خواسەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەدایە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە بۆند واژۆکردنیان لەگەڵ لۆکا جۆڤیچی ئەستێرەی ئینتراخت فرانکفۆرتیان دواخستووە و لە ئێستادا گرنگی بە راکێشانی  مارکۆس راشفۆردی یاریزانی یانەی مانیونایتد و ئەنتوان گریزمانی یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئەدەن بۆ ریزی یانەکەیان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە یانە کەتەلۆنییەکە پاشەکشەی کردووە لە ململانێکانی لەگەڵ ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مایرن میونشن بۆ راکێشانی جۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ.

رۆژنامەکە دوپاتی کردەوە کە مارکۆس راشفۆردی یاریزانی مان یونایتد  و ئەنتوان گریزمانی یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە بازنەی گەرمی یانەی بەرشەلۆنەدان لە لایەک و لەلایەکی تر بەرشەلۆنە لە ھەوڵی بەدەستھێنانی رۆدریگۆ مۆرینۆی ئەستێرەی ڤالانسیا و نیکۆلاس پیپی ئەستێرەی یانەی لیلی فەڕەنسی.

Back to top button