سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
وابڕیارە سبەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دابەش بکرێت.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەنامانی كوردستان رایگەیاند: “لە وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین سبەی دووشەمە 15ی 4 مووچەی كەمئەندامان لەگەڵ مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت”.
گوتیشی: “بەهۆی ئەوەی مووچەی هەزاران كەمئەندام بڕدراوە بۆیە سبەی لە سلێمانی بەرامبەر بانكێك خۆپیشاندان دەكەن”.
نزیكەی 81 هەزار کەس لە هەرێمی كوردستان مووچەی كەمئەندامی وەردەگرن كە مووچەكانیان لە نێوان 120 بۆ 150 هەزار دینارە.