محەمەدی حاجی مەحموود: رەخنە لەو حزبانە دەگرێت كە هۆكاری دواخستنی پێكهێنانی حكومەتن
دوای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لە هی ناكۆكۆیەكانی نێوان هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی لەسەر چەند پستێك نەتوانراوە كابینەی نۆیەم پێكبهێنرێت, سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش رەخنە لەو حزبانە دەگرێت.
محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناكرێت لەسەر پۆستێك لایەنە سیاسییەكان پێكهێنانی حكومەت دوابخەن.
ئەم لێدوانەی سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە یادی 31 ساڵەی شاڵاوی ئەنفال هاتوون و گوتی: ئەگەر لایەنە سیاسییەكان بیر لە ئەنفال و كۆڕەو بكەنەوە، ئەوا نابێت پێداگیری لەسەر وەرگرتنی پۆستێك و دواخستنی حكوومەت بكەنەوە.