حكومەتی عێراق بە دەملیۆن دۆلار دادگایی چەكدارانی داعش دەكات لە نێو خاكی عێراق
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا پرۆسەی دادگایی كردنی 900 چەكداری داعش لە عێراق ئەنجامبدات, لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دژی دادگاییكردنی چەكدارانی داعشە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە، جەختیشدەكاتەوە، وێڕای ئەوەی دادگاییكردنەكە نایاساییە، مەترسیشی بۆ سەر ئاسایشی عێراق دەبێت.
كەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دادگاییكردنی چەكدارانی داعش لە عێراق نایاساییە، هەروەها دەبێتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان.
سەبارەت بە هەڵوێستی پەرلەمانیش, ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری جەختیكردەوە، لیژنەكەیان دژی كارێكی لەو شێوەیە، چونكە دادگاییكردنی چەكدارانی داعش دەبێتە باجێكی قورس بەسەر عێراقەوە.
پەیوەست بە و هەواڵە پەرلەمانتارێكی دیكەی عێراق ئاشكرای دەكات، وڵاتانی دەرەكی لە بەرامبەر رازیبوونی عێراق بە دادگاییكردنی ئەو چەكدارانەی داعش، ئامادەن بڕی 10 ملیار دۆلار بەو وڵاتە بدەن.