ئەیاد عەلاوی كاتی هاتووە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە

 

دوای ئەوەی داعش بەشێكی خاكی عێراقی داگیركرد, هێزێكی میللی لە شیعەكانی عێراق بە ناوی حەشدی شەعبی دروستكردا بۆ رووبەروو بوونەوەی داعش, كە دواتر ئەو هێزە بۆ مەرامی سیاسی راستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە پالپشتی لۆجستی و ماددی دەكرا, سەركردەیەكی باڵای عێراقی رایدەگەیەنێت، كە كاتی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هاتووە.

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق راگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەروازەیەكە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێكی مەدەنی, حەشدی شەعبی بۆ شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دروست بووە و ئێستاش داعش نەماوە و كاتی هاتووە ئەو میلیشیایانە هەڵبووەشێندرێنەوە.

ئەو سەركردە عێراقییە بەپێویستی دەزانێ سوپای عێراق بەهێز بكرێت بۆ ئەوەی پێویستیی بە هیچ میلیشیایەك نەبێ لە پاراستنی ئاسایشی وڵات.

Back to top button