مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح دوو نوسەرەكەی سەر سفرەی نەوشیروان, نەوشیروان مستەفا لەگەڵ پەیامەكەی راستگۆ نەبوو
مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح لە سەرووبەندی دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بە شان و باڵی ئەو بزووتنەوە سیاسییەیان دا هەڵدەگوت بە جۆرێك لە زۆر كات وەك ئەندامێكی بزووتنەوەی گۆڕان مامەڵەیان دەكرد بە ڵام لە ئێستادا دژ بە هەڵوێستەكانی سەركردەی كۆچ كردووی ئەو بزووتنەوەیەن.
مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح لە وتارێكدا بەناوی “بزوتنەوەی گۆڕان: شكستی نوخبەیەكی سیاسیی نوێ” نووسیویانە ” “لە دوای مرنی نەوشیروان مستەفا خۆشییەوە، نوخبە سیاسییەكەی ناو بزوتنەوەكە بە لەدەستدانی كاریزما سیاسییەكەیان لەڕووی سیاسییەوە ھەتیوكەوتن. كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تەنها بزوتنەوەكەی لاواز و بێئیرادە و بێپلان نەكرد، بەڵكو نەوشیروان خۆشی وەكو باوكێكی بایۆلۆژیی پێگەی هەردوو كوڕەكەی بەچەشنێكی مەترسییدار بەهێزكرد و ئەو مۆدێلەی لە تەوریسی سیاسیی بۆ بزوتنەوەكە بەجێھێشت كە بەدرێژایی تەمەنی سیاسیی خۆی دژایەتیی دەكرد”.
ئەو دوو ئەندامەی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لە ئێستادا لە درێژەی نوسینەكەیاندا نوسیویانە:” بەو بڕیارە تووشی شۆك بوو كه نەوشیروان بەر لە مردنی دایبوو. نەوشیروان مستەفا لەڕێگای تەوریسكردنی موڵك و ماڵ و دەزگا سەرەكییەكانی بزوتنەوەكەوە بۆ كوڕەكانی، ھەڵەیەكی ستراتیژیی كوشندە و كارەساتێكی سیاسیی هێجگار گەورەی ئەنجامدا، كە مۆدێل و ئاكاری بزوتنەوەكەی لەدوای مردنی خۆیەوە تەواو گۆڕی. لەچركەساتی دەركردنی قەسامی شەرعیی گردەكەوه بۆ كوڕەكانی، ڤایرۆسی تەوریسی سیاسیی لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا كەوتە ئیش و ھەمان ئەو فۆرمەی لە ململانێ دروستكرد كە لەنێوان منداڵی خێزانە سوڵتانییەكان و نەوەكانی بەر لەخۆیان لەناو یەكێتی و پارتیدا ئامادەی.