بۆ خانمانی دووگیان، زیادەڕەویکردن لە خەودا زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت

گومانی تێدانییە کە لەش پێویستی بە خەوێکی باشە رۆژانە، بۆ ئەوەی بحەوێتەوە و تواناکانی نوێ بکاتەوە، بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان کە گرنگە رۆژانە 8-9 کاتژمێر بخەون، بەڵام ئەگەر لەو کاتە زیاتر بێت زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە.

بەپێی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان  لە زانکۆی ئەمەریکا کە لەلایەن پێگەی yawmiyati بڵاوکراوەتەوە، زۆر خەوتنیش بۆ خانمانی دووگیان زیانی بۆ دڵی دایکەکە هەیە، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەخت زیاد دەکات یان گرفت بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە دروست دەکات، رەنگە ببێتەهۆی مردن.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر 640 دایک ئەنجامدراوە، کە 150 منداڵەکەیان بە مردوویی لەدایکبووە، 480 کۆرپەلەیان بە سەلامەتی لەدایکبووە، دواجار دەرکەوتووە ئەوانەی کۆرپەکانیان مردووە، رۆژانە زیاتر لە 9 کاتژمێر خەوتون.

پزیشکان هۆشداریدەدەن، کە پێویستە دایکان لە ساتی دووگیانیدا، بەشێوەیەکی رێکخراو کاتەکانی خەویان تێکبدەن، بەتایبەت لە شەودا.

Back to top button