هەندێک رێنمایی گرنگ بۆ پاراستنی پشت لە ئازار

ئازاری پشت، یەکێکە لەو ئازارانەی زۆر باوە، بەهۆی جوڵە و وەستان و دانیشتنی هەڵەوە تووشدەبێت، بەڵام ئەگەر کەمێک بە وریایی هەڵسوکەوت بکەیت بێگومان لە ئازار خۆت دەپارێزیت.
لەمبارەیەوە پێگەی dailymedicalinfo چەند رێنماییەک دەبەخشێت، بۆ ئەوەی پشت تووشی ئازار نەبێت:
1-کاتێک کەلوپەلێک لە زەوی هەڵدەگریت، پشت مەچەمێنەرەوە، بەڵکو بە رێکی دانیشە و هێواش هەڵیگرە.
2-کاتێک لەسەر کورسی دادەنیشت لە شوێنی کارەکەت، پشت رێک رابگرە و مەچەمێرەوە.
3-لە کاتی وەستاندا مل و پشت رێک رابگرە، رێگامەدە هاوشێوەی کەوان بێت.
4-رۆژانە لە کاتی حەوانەوە و پاڵکەوتندا، بۆ ماوەیەک جگە لە پشتیەکەی ژێر سەرت، پشتیەک بخەرە ژێر ئەژنۆکات، بۆ حەوانەوەی پشت.
5-کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی دادەنیشیت، هەوڵبدە تەختەیەک بخەرە ژێر پێیەکانتەوە و قاچەکانت بەرزبکەرەوە، بۆ ئەوەی پشت زیانی پێنەگات، ناوبەناو بیخەرە سەری.
6-کاتێک کەلوپەلێکی قورس هەڵدەگریت، هەوڵبدە پشت رێک راگرە و نابێت زۆر قورسیش بێت.