ئەگەر وازت لە خواردنی شەکر هێنا، چی روودەدات؟

شەکر، بە ژەهرە سپیەکەی سروشت ناسراوە و ئەگەر ئالودەی خواردنی بیت، بێگومان کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی هەموو جەستەت دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بەدوربیت تەندروستیەکی باشت دەبێت.

شەکر ماددەیەکی ئالودەکەرە، ئەگەر بڕیارتدا دوربکەویتەوە لە خواردنی، رووبەرووی کۆمەڵێک نیشان دەبیتەوە، وەک سەرئێشە و توڕەیی یان کەمبوونەوەی توانا و سەرنجەکانت، بەتایبەت لە سەرەتاوە، کە رەنگە ناچارتبکات بگەڕێیتەوە بۆ خواردنی، بەڵام دەبێت بەهێز بیت.

بێگومان شەکر تەنها ئەو بڕە نییە کە دەیکەیتە چا یان خواردنەوەکانتەوە، شیرینی و شوکوڵاتە و سەرجەم خواردنەوە گازیەکان و هەموو ئەو خواردنانەی شەکری دەسکرد لە پێکهاتەیاندا هەیە، هەربۆیە کە بڕیاردەدەیت دووربکەویتەوە، دەبێت ئیرادەت هەبێت ئالوودەبوونی خۆت لە هەموویان دابڕیت، تا ئاسایی دەبیتەوە.

ئەگەر وازت لە خواردنی شەکر هێنا، چی روودەدات؟

1-یەکێک لە باشترین دەرەئەنجامەکانی، دابەزینی کێش و توانەوەی چەوریە.

2-ئەگەر خۆڕاگربیت، هێواش هێواش ئارەزووت بۆ خواردنی شیرینی نامێنێت.

3-لێدانەکانی دڵ رێکدەبێتەوە و تەندروستی باش دەبێت، لە نەخۆشیەکان پارێزراودەبێت.

4-پێست جوانتر دەبێت بە بەراورد بە پێشتر و زیپکە و پەڵەکانی کەمدەبێتەوە، جگەلەوەی درەنگ چرچ دەبێت.

5-ئەگەری تووشبوونت بە شەکری خوێن کەمدەبێتەوە.

6-رێژەی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێت، تەنها لە ماوەی 20 رۆژ وازهێنانی، بە رێژەی لە %10 کەمدەکاتەوە.

7-مێشک چالاکدەبێتەوە، هەستە بە وزەیەکی باش دەکەیت لە جەستەتدا و دەروونت ئارامدەبێت.

8-ریخۆڵەکان بەشێوەیەکی تەندروست کاردەکەن، هاوكات جگەر چالاکدەبێتەوە.

Back to top button