نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧١ دۆلار و ٥٢ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلار و ٨٠ سەنتە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.

لە ئێستادا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بە تایبەت وڵاتانی ئۆپێک لە کۆبوونەوە و وتووێژدان بۆ ئەوەى نرخی نەوت بەرزترکەنەوە و نرخەکەی جێگیرکەن.

Back to top button