ژنە نهێنییەکەى جەمال خاشقچی خۆی ئاشکراکرد

ژنێکى میسری بە ناوی حەنان ڕایگەیاندووە، ئەو هاوسەری نهێنی جەمال خاشقچی بووە و پێش چەند مانگێک لە کوژرانی بە نهێنی لە ئەمریکا شوی پێکردووە بێ ئەوەى خەدیجە جەنگیزی دەزگیرانی بزانێت.

ئەو ژنە کە تەنها ناوی یەکەمی (حەنان) ئاشکراکردووە بە ڕۆژنامەى واشنتون پۆستى ڕاگەیاندووە، بۆیە لەئێستادا ئەم بابەتەى ئاشکراکردووە بۆ ئەوەى ئەویش وەک هاوسەری خاشقچی دانیپێدابنرێت و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی مافەکانی خۆی دەستکەوێت.

ڕۆژنامەى واشنتون پۆست ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ئەو ژنە چەندین نامەى دەستنوسی جەمال و چەند وێنەیەکى ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەشیانی داوەتە ڕۆژنامەکە.

هاوکات هاوڕێیەکی  دێرینى خاشقچی کە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، ڕایگەیاندووە،” ئەوە ڕاستە و جەمال پێش ماوەیەک لەگەڵ ئەو ژنەش هاوسەرگیری کردووە“.

هەروەها دوای بڵاوبوونەوەى ئەو بابەتەش خەدیجە جەنگیز دەزگیرانی خاشقچی ئەوەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و  ئەو ژنە دەیەوێت کەسایەتی جەمال خاشقچی لەکەدار بکات.

Back to top button