لەلایان دژە تیرۆری یەكێتی ئەوانەی بەرگریان لەكەركووك كرد تیرۆر دەكرێن

خواكوڕك
 
حمە ریشە ئەو گەنجەی كە لە شەڕی كەركووك دژی داعش رۆلێكی قارەمانانەی گێرا لە پاراستنی كەركووك، رووبەرووی داعش بۆیەوە لەلایان چەند چەكدارێكی دەمامكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جام رەش لەبەردەم ماڵەكەی خۆی دەسرێژی كوللەی لێدەكرێت و شەهید دەبێت.
 
حەمە ریشە لە گرتە ڤیدیۆیەك كە لەكاتی رووبەرو بوونەوەی داعش لەكەركووك تۆماری كردووە، دەلێت كوا دژە تیرۆر و كوا پارێزگاری كەركووك، هێرش دەكاتە سەر دژە تیرۆری یەكێتی و دەلێت كوان ئەوانەی وەك سوپەرمان خۆیان دەناساد ئێستا بۆ نایەن فریار كەركووك بكەوێت.
 
دەزگا ئەمنیەكانی كەركووك دەلێن حمە ریشە بەهیچ شێوەیەك دوژمندار نەبووە، كێشەی شەخسی لەگەڵ كەس نەبووە ئەوەی تاوەكو ئێستا دیارە تەنها گرتەڤیدیۆیەكە كە پێدەچێت لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا تیرۆر كرابێت،
 
بنەماڵەی حمە ریشە دژە تیرۆری یەكێتی بەتیرۆر كردنی كورەكەیان ناو دەبەن و دەلێن لەلایان پیاوەكانی لاهور تاڵەبانی تیرۆر كراوە لەسەر ئەوەی حمە ریشە ئەوكاتە گوتوویەتی كوا دژە تیرۆر بۆ بە فریایی كەركووك ناكەوێت.
15151108_10154278079677054_1706042998_n
Back to top button