حەمید ئەفەندی: ساتری خۆمان لێداوە و ناكشێینەوە

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری باشیك وتارێكی پێشكەش كرد, تێدا رایگەیاند كە لەپێشمەرگە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی لەگەل وەزارەتی بەرگری ئەمریكا, لەو ناوچە كوردستانیانە ناكشێتەوە كە كۆنتڕۆڵی كردوون ئەركی پارستنی ناوچەكە لە ئەستۆی پێشمەرگە دەبێت, وتەكانی بارزانی بەییان نامەیەكی هۆزە عەرەبەكانی موسڵی بەدوا دا هات كە تێدا داوا دەكەن پێشمەرگە ناوچەكانیان بپارێزێت‌و بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.
لەو بارەیەوە بەر پرسی میحوەری باشیك (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە كە ”ھێزی پێشمەرگە بەھیچ شێوەیەك لە ناوچە كوردستانییەكان ناكشێتەوە و لەوێ دەمینێتەوە، ئێمە نازانین كە رێككەوتنێكی دیكە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێ پەیوەست بەم پرسە یان نا، هەڵبەت ئەوەی دەیزانین ئێستا ئیمە ساتری خۆمان لێداوە و ناكشێینەوە.
ئەفەندی گوتویەتی” وتارەكەی (سەرۆك بارزانی) كە لە باشیكدا پێشكەشی كرد لەبەر ئەوەبوو كە ناوچەكە كوردستانییە و گشت پێكهاتە و نەتەوەییەكانی كوردپەروەرن، وتارەكە زۆر لەجێیی خۆیدا بوو، گرینگی و بایەخێكی زۆری هەبوو، چونكە تێیدا بە ڕوونی هات كە جیاوازی لە نێوان ئایینەكان ناكرێ و هەر ئایینێك لە ناوچەكەدا، پێڕۆكارانیشی ئازادانە لە مزگەوت، كڵێسا و پەرستشەكانیان ئەركە ئایینەكانیان بەجێ دێنن و نزای خۆیان دەكەن.”

Back to top button