دوای خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران چاره‌نووسی قاسم سولێمانی چی به‌سه‌ر دێت
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دوای خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران به‌هه‌موو تهشكیلاتهكهی به فه‌یله‌قی قودسیشه‌وه، چاره‌نووسی قاسم سولێمانی چی به‌سه‌ر دێت”.
له لێدوانیكی دا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند” كه قاسم سولێمانی تیرۆرسته و تێوه‌گڵاوه له كوشتنی 600 سه‌ربازی ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، گوتی ئه‌مریكا پێداگره له لێپرسینه‌وه له هه‌موو رێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كان كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌كوشتنی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان”.
ئه‌م لێدوانانه‌ش پاش یه‌ك رۆژ هات له دوای خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسدارن له‌لایان دۆناڵد تره‌مپ، چونكه پێیان وایه كه قاسم سولێمانی كه‌سایه‌تیه‌كی دیار بووه و پیلان دارێژه‌ری سه‌ربازی بووه، بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك و رێكخستنه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان وه‌ك ” حزبلای لوبنان و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و میلیشیا جۆراو جۆڕهكانی عێراق و سوریا”.