ههوڵدانهكانی پارتی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، شاندێكی سه‌ربازی عێراق دێنیته هه‌ولێر
ههوڵدانهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و كورد بۆ كه‌ركووك، شاندێكی سه‌ربازی عێراقی ده‌هینیته هه‌ولێر بۆ تاوتی كردنی پرسی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌داگیركراوه‌كانی كێشه‌له‌سه‌ر”.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه پشتراستی ده‌كاته‌وه كه شاندێكی سه‌ربازی له كه لێژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه پێكهاتوون سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ تاوتێ كردنی پرسی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان”.
هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ری ئه‌وه‌ش پشت‌راست ده‌كاته‌وه، شانده‌كه بۆ كۆبوونەوەیە لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، كە تێدا هەردوولا باس لەچارەسەركردنی كێشەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن، هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ری باس له‌وه‌ش ده‌كات” كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو شاند باس له رێوشێنه‌كانی دابه‌ش بوونی هێڵی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی دروست نه‌بێت به‌تایبه‌تی له سنووری خانه‌قین و ره‌بیعه”.