حكومەتی هەرێم بە فەرمی ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سووری ئێزیدییەكانەوە ڕۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سوورەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان.
ڕاشیگەیاندووە، بەو بۆنەیەشەوە ڕۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.