ئاژانسی ناسا: قه‌ڵای هه‌ولێر كۆنترین شوینه‌ له‌ سه‌ر رووی زه‌وی كه‌ مرۆڤ تێدا ژیاوه‌

ئاژانسی فه‌ڵه‌كناسی (ناسا) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووكی فه‌رمی خۆی راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێری له‌گه‌ڵداناوه‌ به‌ناونیشانی ” میژووی سه‌ر گرد” ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، قه‌ڵای هه‌ولێر كۆنترین شارستانیه‌ته‌ كه‌ میزۆپۆتامیا دایمه‌زراندووه‌، له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی دا”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ناسا كه‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كۆنترین تاریخی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌شارستانیه‌تی جیهانی دا كه‌ مێژووه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پێش له‌دایك بوونی “حه‌زره‌تی مه‌سیح” هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌” جه‌نگیز خان كه‌ زه‌ویه‌كی زۆری داگیركردووه‌ خستوویته‌ سه‌ر ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها عوسمانیه‌كانیش ناوچه‌یه‌كی ئه‌وروپی و ئاساییان كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست بۆ ماوه‌ی 600 ساڵ، خاڵی هاوبه‌شی نێوان جه‌نگیز خان و عوسمانیه‌كان له‌شوێنێك بووه‌ كه‌ چه‌ماوه‌یه‌ و ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی كوردستان و پێی ده‌گوترێت قه‌ڵای هه‌ولێر”.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و جه‌نگیزخان تاكه‌ شوین كه‌ هیچ یه‌كیكیان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دانه‌شكاوه‌ قه‌ڵای هه‌ولێر بووه‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بیگرن و بیخه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان”.

هه‌روه‌ها رێكخراوی یونسكۆ له‌ ساڵی 2014 قه‌ڵای هه‌ولێری خسته‌، لیستی شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌تی جیهانی”.

بۆبینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ی ناسا له‌سه‌ر هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌و لینگه‌ بكه‌

Back to top button