ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: لەوە دەچێت یەكێتی بە ڵێنی دواخستنی حكومەتی بە لایەنێك دابێت بۆیە كێشە دروست دەكات, پێویستە چیتر چاوەڕوانی یەكێتی نەكرێت

 

دوای ئەوەی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوت و لەگەڵ یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لە رێككەوتن نزیك بوونەوە لە ئێستادا بە هۆی داواكاری زۆری یەكێتی و پرسی زیادكردنی جێگری دووەم بۆ سەرۆكی هەرێم, كێشە كەوتۆتە نێوان گۆڕان و یەكێتی, ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕای گەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ”هەر ڕۆژەو بیانووێك دەگرێت“، ئەگینا ”بەپێی پشكی هەڵبژاردن چیت بەردەكەوێت، هەر ئەوەیە“.

ئەمیری حاجی كەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە شاری سۆران ڕیاگەیاند: ”ئەجێندەی یەكێتی شاراوەیە و لێی تێناگەین، هەر ڕۆژەو بیانووێك دەگرێ، نازانم كات دەكوژن یان بەڵێنیان بە شوێنێك داوە، ئەگینا ئەوە چەندین جارە ڕێككەوتن دەكرێت، جێبەجێنەكردنی ئەو ڕێككەوتنانەش هۆكاری نەمانی متمانەیە“.

بەرپرسەكەی گۆڕان پێیوایە كە لایەنەكان بەپێی پشكی هەڵبژاردن چییان بەردەكەوێت، ”هەر ئەوەیە“ و پێویست بە كات كوشتن ناكات, لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتیشەوە ئەوەی نەشاردەوە كە ”هەقوایە لەوە زیاتر چاوەڕوانی یەكێتی نەكەین“.

Back to top button