فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیان لە حكومەت دەكات

 

دوای ئەوەی لە چەند سالی رابردوو بە هۆی قەیرانی دارایی درەماڵەی قوتابیان بە شێك لە شایستە داراییەكانی بڕدران, لە ئێستادا فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانیان چڕكردۆنەوە ئەنامێكی ئەو فراكسیۆنەش دەڵێت, داواكاریی گەڕاندنەوەی دەرماڵەیەك و دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە.

د. گەلاوێژ عوبێد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، كاری بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە داوا كراوە، سەرژمێرییەكی قوتابیان بكرێت و سەرژمێرییەكەش كراوە و ناوەكان كراونەتە یەك لیست بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەكەیان، ھەروەھا لیستی ناوی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكانیش تەواو بووە و ھەردووكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراون بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكەن و بڕیاریان لەبارەوە بدەن”.

پەرلەمانتارەكە جەختی كردووەتەوە كە ھەموو كارێك بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابییان و دامەزراندنی یەكەمەكان كراوە، لە كاتێكدا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە یەكەمەكان دانەمەزراون. بۆیە لە لیستێكدا یەكەمەكانی ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراون.

Back to top button