وەزارەتی سامانە سروشیتەكان روونكردنەوە لە بارەی گران بوونی نرخی بەنزین دەدات

 

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە بۆ هەر لیترێكی بەنزین بڕی 100 دیناری هاتۆتە سەر, وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخەكەی دەدرێت.

گەیلان جەمال، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی بەنزین لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندووە، “بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی زۆری خواستی هاووڵاتییانە، چونكە وەرزی بەهارە و خەڵكی زۆر زیاتر بەنزین بەكار دەهێنن بۆ گەشت كردن”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەشڵێت، “بازاڕ ئازادە بۆیە ناتوانین ڕێگری لە بەنزینخانە بكەین كه بە ویستی ئێمە بیفرۆشێت”.

Back to top button