رۆیتەرز: لەمڕۆ بەدواوە ئەمریكا وەك تیرۆریست مامەلە لەگەڵ سوپای پاسداران دەكات
دوای ئەوەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە لیستی تیرۆر كە یەكەم جارە لە مێژوو سوپای وڵاتێك بخرێتە لیستی تیرۆر, ئەمڕۆ یاداشتێكی تۆماری یەكگرتووی ئەمەریكا بڵاوكرایەوە، ویلایەتە ئەمریكا بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان.
ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز لەمبارەیەوە بڵاویكردەوە، “هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرنامەی مووشەكی بالیستی و ئەتۆمی ئێران بەرپرسە و دەستی لە كەرتی بانكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەریاییدا هەیە”.
ئەم هەنگاوە نوێیەی ئەمەریكا رێگای قەدەغەكردنی ئەو كۆمپانیا و بزنسمانانە لە ئەوروپا لەبەردەم واشنتۆن واڵا دەكات، كە لە چوارچێوەی چالاكییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ ئێران كار دەكەن.
بەگوێرەی یاسای ئەمەریكاش، هەر هاووڵاتیێكی ئەمەریكی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران بكات، بە زیندانیكردنی لایەنی كەم 20 ساڵ سزا دەدرێت.