گەورەترین و درێرینترین كڵێسای فەرەنسا ئاگری گرت
چەند كاتژمێرێك بەر لە ئێستا لە شاری پاریسی وڵاتی فەرەنسا گەورەترین و كۆنترین كلێسا ئاگری گرت و تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت, گوتەبێژی ئاگركوژێنەوەی پاریس، رایگەیاند، دێرینترین كڵێسەی شارەكە ئاگری گرتووە و تیمەكانیان سەرقاڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەن.
ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز لەو بارەیەوە بڵاویكردەوە، شارەوانی ناوچەكە، دانیشتوان و گەشتیارانی لە نزیك شوێنی رووداوەكە دوور خستووەتەوە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی پاریس، ئان هیدالگۆ، ئاگرەكەی بە “ترسێنەر” وەسفكردووە, تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە.
مێژووی بنیاتنانی ئەو كڵێسەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12ی زایینی. بە ناوبانگترین كڵێسەی ئەوروپا و جیهانە.