ئەو خواردنانەی لە لەبیرچوونەوە دەتپارێزێت

لەبیرچوونەوە، بارودۆخێکە کە تووشی هەموان دەبێت، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، هەندێک زیاد لە سنوری پێویست ئەرکەکانیان یان رووداوەکانی رۆژانە لەبیردەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنێکدا نین کە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ببن، بەڵکو رەنگە بەهۆی کەمی هەندێک لە بەها خۆراکیەکانەوە بێت لە جەستەدا.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی rotana هەندێک لەو خواردنانە دەخاتەڕوو، کە یارمەتیدەرن بۆ  نەهێشتنی لەبیرچوونەوە بەهۆی بەها خۆراکیەکانەوە:

1-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا سێ کە باشترین بەهای خۆراکیە بۆ مێشک، جگەلەوەی بڕێکی زۆر کانزای وەک ئاسنی تێدایە، کە خانەکانی مێشک چالاکدەکات.

2-گوێز، بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان باشن بەهۆی بەها خۆراکیەکانەوە، بەتایبەت گوێز، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتانین و ریشاڵیەکان و ئۆمیگا سێ، کە دژەئۆکسانن و یادگای مێشک بەهێزدەکەن.

3-شوکوڵاتەی تۆخ، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ماددەی فلافونویدات، کە خانەکانی مێشک چالاکدەکات و یادگا بەهێزدەکات.

4-ماسی سەلەمون، یەکێکە لەو خواردنانەی بڕێکی زۆری ئۆمیگا سێی تێدایە، کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاککردنی یادگای مێشک.

Back to top button