رۆژانە پێویستە چەند ئاو بخۆیتەوە، بەگوێرەی کێشت؟

ئاو، بەشێکی سەرەکیە لە پێداویستییەکانی لەشی مرۆڤ، بێگومان کەمی لە لەشدا کاریگەری سلبی هەیە، چونکە هاوسەنگی کێشت رادەگرێت و ئارەزووی خواردنت کەمدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر 30 خولەک پێش نان خواردن دوو کوپ بخۆیتەوە، هاوکات جەستەت لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و شێداریدەکات، بەڵام وشکبوونەوەی لەش خراپە.

ماڵپەڕی sabaiastyle لەم بارەیەوە، بەپێی کێشی مرۆڤەکان، باس لە پێویستی لەش دەکات بۆ خواردنەوەی ئاو رۆژانە:

1-ئەگەر کێشت لە 60 کیلۆگرام کەمترە، پێویست بە دوو لیتر ئاوە رۆژانە.

2-کێشی لەشت 65 کیلۆگرام بەرەو سەرەوەیە پێویست بە 2.1 لیتر ئاوە.

3-ئەگەر کێشت 70 کیلۆگرام بەرەو سەرەوەیە، رۆژانە پێویست بە 2.3 لیتر ئاوە.

4-لە 75 کیلۆ بەرەو سەرەوە، پێویست 2.5 لیتر ئاوە.

5-لە 80 کیلۆ بەرەو سەرەوە، پێویست بە 2.6 لیترە.

6-لە 85 کیلۆ بۆ سەرەوە، جەستە پێویستی 2.8 لیتر ئاوە رۆژانە.

7-ئەگەر کێشی لەشت لە 90 کیلۆ بەرەو سەرەوەیە، رۆژانە پێویست بە بڕی سێ لیتر ئاو هەیە.

8-لە 95 کیلۆ بۆ سەرەوە، پێویست بە 3.2 لیتر ئاوە.

9-لە 100 کیلۆ بۆ سەرەوە، جەستە پێویستی بە 3.5 لیتر ئاوە.

Back to top button