دەوڵەمەندترین پیاوی چین ئامۆژگاری خۆی بۆ خاوەن کارەکان بڵاو دەکاتەوە
جاك مایای خاوەنی كۆمپانیای (ئەلی بابای) كە لە ئێستادا بە دەوڵەمەندترین پیاوی چین ناسراوە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی جیهانی هەندێگ ئامۆژگاری خۆی بۆ خاوەن كارەكان بڵاوكردەوە.
جاك مایا بۆ رۆژنامەی (دەیلی مەیل) دەڵێت: “هەر كارمەندێك لە ماوەی یەك هەفتەیەدا بۆ ماوەی شەش رۆژ كار بكات و لە هەر رۆژێكیش 12 كاتژمێری كاریكرد ئەوا لە كارەكە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت”.
دەشڵێت: “ئەگەر لە تەمەنێكی بچووكدا بۆ ماوەیەكی زۆر كارنەكەیت ئەوا كاتێك گەورە بوویت ناتوانیت زاڵ ببێت بەسەر كارەكانت بۆیە نیعمەتێكی گەورەیە كاتێك لە تەمەنێكی بچووكدا بیت و رۆژانە زۆر كار بكەیت”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشدا جاك مایا دەڵێت: “هەمووان لە سەر زەوی دەیانەوێ سەركەوتن لە كارەكانیان بە دەست بهێن بە تەندروستییەكی چاك لە ژیانیاندا بژین، بەڵام ئەوەی سەیرە كەس نایەوێ بۆ ماوەیەكی زۆر لە شوێنی كارەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر كار بكات”.