ئالێگری خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێكی تایبه‌ت به رۆناڵدۆ ده‌دزێته‌وه
ماسیملیانۆ ئالێگری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یاری یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس له چامپیۆنزلیگ، خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌دزێته‌وه، كه رۆژنامه‌نووسێك له‌باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه لێیكرد.
ئه‌مشه‌و كاژێر 22:00 به كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندی ده‌كات، كه یاری چوون به یه‌كسانبوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك كۆتاییهاتووه.
له كۆنگره رۆژنامهڤانییهكهدا، ئالێگری باسی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی كرد و گوتی “خۆشبه‌ختانه رۆناڵدۆ ئێستا له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه له بارودۆخێكی باشتر دایه”.
ئینجا رۆژنامه‌نووسێك لێیپرسی، ئه‌گه‌ر رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید مابووایه ئه‌نجامی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئایاكسی ده‌گۆڕی؟ به‌ڵام ئه‌و خۆی له وه‌ڵامه‌كه‌ی دزییه‌وه‌و ته‌نیا گوتی “من تۆپێكی شووشه‌یی سیحریم نییه، به‌ڵام خۆشبه‌خاته كریستیانۆ رۆناڵدۆم هه‌یه”.