نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی پاریس و فه‌ره‌نسا به‌گشتی ده‌ربڕی

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی پاریس و فه‌ره‌نسا به‌گشتی ده‌ربڕی و سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش ده‌ڵێت:كاتێدراله‌كه‌ وه‌كو خۆی نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ باره‌ی ئاگر تێبه‌ربوونی كاتێدرالی نۆتردام له‌پاریس نووسیویه‌تی: هاوسۆزی خۆم بۆ خه‌ڵكی پاریس و فه‌ره‌نسا به‌گشتی ده‌رده‌بڕم، ئه‌مه‌ كاتێكی زه‌حمه‌ته‌ كه‌ كاتێدرالی نۆتر دام، شوێنێكی كولتووریی ده‌گمه‌نی فه‌ره‌نسا و جیهان ئاگری گرتووه‌.

شه‌وی رابردوو كاتێدرالی نۆتر دام له‌ پاریس ئاگری تێبه‌ر بوو، له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كه‌ كاتێدراله‌كه‌ وه‌كو خۆی نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ماكرون ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ كه‌ناڵی بی ئیف ئێمی گوت: ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و روویدا درامایه‌كی ترسناك بوو، پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ سوپاسی پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پاریس بكه‌م.

شایانی باسه‌  كاره‌كانی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كه‌ی كاتێدرالی نۆتر دام له‌ پاریس له‌ساڵی 1345 ته‌واو بووه‌و یه‌كێكه‌ له‌شوێنه‌ هه‌ره‌ مێژووییه‌كانی فه‌ره‌نسا.

77

Back to top button