عادل عه‌بدولمه‌ھدی : ده‌كرێت سوود له ئه‌زموونی به‌ریتانیا وه‌ربگرین
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی رایگه‌یاند كه ده‌كرێت بۆ پێشحستن و په‌ره‌پێدان به سێكته‌ری ئابووری عێراق سوود له ئه‌زموون و تواناكانی به‌ریتانیا وه‌ربگرن.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی له به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، لییام فۆكس.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌ھدی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به كه‌رته‌كانی ئابووری، بازرگانی، وه‌به‌رھێنان له‌گه‌ڵ كه‌رته گرنگه‌كانی دیكه‌ی نێوان عێراق و به‌ریتانیا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی ئه‌وه‌شی گوتووه “ده‌كرێت بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدان به سێكته‌ری ئابووری و كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق سوود له ئه‌زموون و تواناكانی به‌ریتانیا وه‌ربگرین”.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، ولیام فۆكس خۆشحاڵی نیشانداوه به ره‌وشی سه‌قامگیری ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و راشیگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی خواستی ھه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق پته‌وتر بكات و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنانیش له عێراق زیاتر بكات.
لییام فۆكس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكوومه‌تی به‌ریتانیا ھه‌وڵ ده‌دات، شاره‌زایی له بواری دارایی و یاسایی، ھه‌روه‌ھا ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار پێشكه‌ش به حكوومه‌تی عێراق بكات.