ئێــران سەربازگـەی مەشـق پـێکردنی قــاعیدەیـە

لیــوا سـەعید قاسـمی فـەرماندەی سـوپای پاسـدارانی ئێـران ئاشکرای کـرد کـە ووڵاتەکەی ساڵانێکە هەماهەنگی هەیـە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە و مەشقیـان پـێ دەکات.

لە وڵامی پرسیارێك دا ئایا ڕۆلی پاسداری ئێران لە جەنگی بۆسنای ساڵی 1992 چی بـووە ؟ قاسـمی گوتی ئەمڕۆ دەتوانین بەئاشکرا بڵێن کە سوپای پاسداران وەکو هێزی مانگی سـوری نێو دەوڵەتی چوینە بۆسنـە و ئەرکمان مەشق پێ کردنی جەنگاوەرەکان بـوو.

گوتیشی لەبـۆسنە مامەڵەمان لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە هەبـووە و لۆگۆی کەتیبەکانی ئـیمام حەمزەیان لە نێـو چەوانی خۆیان دەبەست و ئەرکی مەشق پێکردنیان لە ئەستۆی ئێمە دابـوو.

 

Back to top button