لە حــەمرین گەورە سەرکردەیەکی داعش کــوژرا
هێزی دژە تیرۆری عیراق ڕایگەیاند کە دوێنی 15 ی نیسان لە ئۆپراسیۆنێکی توکمە لە چیـای حەمرین گەورە سەرکردەیەکی داعش و سـێ تیرۆرستی تــر کـوژران ؛
محمد سەلمان داود بە ڕەچەلەك عیراقیە و لێپرسراو بـووە لە وەرگرتن و ئامادەکردنی ئـەو تیرۆرستانەی کـە دێنـە نێـو ئـەو ڕێکخراوە بـۆ ئەنجام دانی کاری خۆکـوژی ؛
سـەباح نوعمان وتەبێژی دژە تیرۆری عیراقـی گوتی ماوەی مانگێکە چاودێری جموجۆڵی ئـەو ناوچەیە دەکەین و ئـەم ئۆپراسێۆنە چوار ڕۆژی خایاند و توانیمان 15 بارەگای تیرۆرستان خاپور بکەین و 12 ەیان لـێ بکوژیـن جگە لـە دەسکەوتی چەک و تەقەمەنی و چەندین بەڵگەی نهێنی و لابتۆپێك کە ئێسـتا تیمێکی تایبەت لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن ؛