سەرۆک بارزانی: بە هەموو توانایەك پشتگیریی داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
سەرۆک بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە، “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و هیوای بەختەوەری و كامەرانیان بۆ دەخوازم”.
هەر لەو پەیامەدا سەرۆک بارزانی دەشڵێت: “لە ساڵانی ڕابردوودا خوشك و برایانی ئێزیدی بەهۆی زوڵم و تاوانی تیرۆریستان و ناحەزان ئێش و ئازارێكی زۆریان بینیوە كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە، لێرەدا ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك پشتگیریی داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم”.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و هیوای بەختەوەری و كامەرانیان بۆ دەخوازم.
لە ساڵانی ڕابردوودا خوشك و برایانی ئێزیدی بەهۆی زوڵم و تاوانی تیرۆریستان و ناحەزان ئێش و ئازارێكی زۆریان بینیوە كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. لێرەدا ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك پشتگیریی داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و پێویستیشە هەموو لایەك هاوكار بێت بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆیان بدەن و برینەكانیان ساڕێژ بكەن و كۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتیان بێت.
لەو بۆنەیەدا خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر لەوە دڵنیا دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە و دەبێ ئەوە فەرهەنگە دەوڵەمەندە و برایەتی و تەبایی فراوانتر بكرێت.
هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكانتان بە شادی و ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و بمێنن بە خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی
16ـی 4ـی 2