تـــورکیا لە نێـوان ھۆشداری ئەمریکاو سیستەمی s400 ی ڕوسیا

وەزیری بەرگری تـورکیا خلـۆسی ئاکار ڕایگـەیاند مۆسـکۆ بەنیـازە لـە مانگی حوزەیـرانی ئـەم ســاڵ ڕۆکێتی S 400 مـان ڕادەست بکات
ئاکار لە درێژەی وتەکانیدا گوتی بـە ڕاستی نازانین بۆ ئــەم دوو بابەتە تێکڵاو دەکرێت چونکە تـورکیا ئازادە ڕۆکێتی بەرگری S400 لە مۆسـکۆ بکڕێت و گرێبەستی فـرۆکەی F 35 ی ئـەمریکییش واژۆ بکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا درێژەی بە وتەکانیدا لەو بارەوەو بە مەبەست گوتی سیستەمی بەرگری S 400 ی ڕوسـی بـوونی هەیە لە ســوریا و فــڕۆکەی F 35 ی دروستکراوی ئـەمریکی لە لایەن ئیسرائیلـەوە لەسەر ئاسمانی ســوریا هەڵـدەفـڕن و تا ئێسـتا هیـچ مەترسیەکیـان نەبـووە بـۆ ئـەم فـڕۆکانــە و ئێــمەش بـۆ بەرگری لـە خــاك و گـەلەکەمـان پێـویستمان پێـیەتی

Back to top button