نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی چین دەكرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێكی حزبی كۆمۆنیستی دەسەڵاتداری كۆماری چینی سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا, دوای تاوتوێكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات شاندەكەی چین بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیان كردووە، بۆ ئەوەی سەردانی كۆماری چین بكات.

سایتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، شاندەكە پێكهاتبوون لە “لی ژوون” جێگری بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی كۆمۆنیستی چین و هەریەك لە باڵیۆزی چین لە عێراق و كونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە.

بە گوێرەی سایتەكەی حكومەت، لەو كۆبوونەوەیەدا، “هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی لە بوارەكانی ئابووری، بارزگانی، پەرەپێدان و بنیاتنانی ژێرخان، سەرمایەگوزاری، وەبەرهێنان و بوارەكانی دیكەدا كردەوە و تیشكیان خستە سەر پرۆژەی پشتێنە و رێگای سەرۆكی چین كە دەكرێ لە عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە و جیهانیش سوودی لێ وەربگیرێت”.

ئاماژەشكراوە، كە “لی ژوون” رایگەیاندووە، چین بە پێزانینەوە دەڕوانێتە رۆڵی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تێكشاندنی داعش. هەروەها هەموو هەماهەنگییەك لەگەڵ هەرێم و عێراقدا دەكات بۆ بنیاتنانی باشترین پەیوەندیی دوولایەنە و درووستكردنی دەرفەتی كار و سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی چینی لە بوارەكانی كارگێڕی و ئابووری و خزمەتگوزاری و تەكنەلۆژیدا”.

Back to top button