پەرلەمانی كوردستان لە مەراسیمی یادكردنەوەی ئەنفال ئیدارەی گەرمیان بێڕێزی بە پەرلەمانكرد

دوای ئەوەی لە ئیدارەی گەرمیان یادی ئەنفال كرایەوە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بانگهێشتكرا, دوای لابردنی وتاری پەرلەمان و دواتر بە هەوڵی پەرلەمانتاران دانانەوەی واتری پەرلەمان بە بێ‌ رەچاوكردنی پرۆتۆكۆلی دەسەڵاتەكانی پەرلەمان وەك نوێنەری شەرعی گەلی كورد پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە, ئاماژە بە ئەوە دراوە كە لە مەراسیمەكەدا وێڕای ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بانگهێشت كراوە بەڵام گوتاری پەرلەمان لە پڕۆتۆكۆلی یادەكە لادراوە و دوای ناچاركردنی ڕێكخەرانی یادەكە گوتاری پەرلەمانی كوردستان خراوەتە نێو پڕۆتۆكۆلی مەراسیمەكە بەڵام لە ڕیزبەندی گوتارەكان لە كۆتا گوتار داندراوە.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان ئەمە بەبێ رێزی بەرامبەر بەگەورەترین دەسەڵاتی یاسادانان و نۆینەری شەرعیی خەڵكی كوردستان دەزانین و ئیدانەی دەكەین، لەدوو رۆژی ڕابردوو چاوەڕوان بووین ئیدارەی گەرمیان بەفەرمی داوای لێبووردن لەپەرلەمانی كوردستان بكەن بەڵام نەیانكرد”.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەكەیە:-

بۆ یادی ئەنفال 14/4 لەگەرمیان، داوەتنامەی فەرمی وەزارەتی شەهیدان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمان شاندێكی گەورەی پەرلەمانی ڕاسپارد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كە بەشداری مەراسیمی یادی ئەنفال لەگەرمیان بكەن و لیژنەی شەهیدان و جینۆسایدو زیندانی سیاسی وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش بكات، تا گەیشتنی وەفدەكەو نیو كاتژمێر پێش دەستپێكردنی مەڕاسیمەكە، وتاری پەرلەمان لە پروتوكۆلی یادەكە هەبوو، بەڵام دواتر لادرابوو و وتاری پەرلەمان و حكومەتی عێراق زیاد كرا، دواتر ئەم كارەی ئیدارەی گەرمیان و رێكخەرانی مەراسیم بووە جێی ناڕەزایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و رێكخەرانی یادەكەیان ناچاركرد وتاری پەرلەمانی كوردستان بخرێتە پرۆتۆكۆلی مەڕاسیمەكە، بەڵام سەرەرای داخلكردنەوەی، وتاری پەرلەمانی كوردستان خرایە دواین وتاری مەڕاسیمەكە، ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان ئەمە بەبێ رێزی بەرامبەر بەگەورەترین دەسەڵاتی یاسادانان و نۆینەری شەرعیی خەڵكی كوردستان دەزانین و ئیدانەی دەكەین، لەدوو رۆژی ڕابردوو چاوەڕوان بووین ئیدارەی گەرمیان بەفەرمی داوای لێبووردن لەپەرلەمانی كوردستان بكەن بەڵام نەیانكرد.
بۆیە ئەم ڕونكردنەوەمان بەپێویست زانی بۆ پاراستنی شكۆی دامەزراوەی پەرلەمانی كوردستان.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
2019/4/16

Back to top button