شالاو عەلی عەسكەری: دانانی پارێزگاری كەركووك بە دەستی پارتیە

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, پارێزگاری شەرعی ئەو شارە كە لە پشكی یەكێتی بوو لەسەركار لادرا, پارێزگارێكی شۆڤێنی بەسەر شارەكەدا سەپێندرا لەو كاتەوە یەكێتی چەند جارێك هەوڵیداوە لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك پارێزگارێك هەڵبژێرێت, بەڵام بە هۆی بەشداری نەكردنی پارتی نەیانتوانی پارێزگار هەڵبژێرن, ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت دانانی پارێزگاری كەركووك بە دەستی پارتیە.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاندووە: “كاك كۆسرەت وەك جێگری سكرتێری گشتی، بۆ كۆبوونەوەكان بانگهێشتی ئەوانی دی دەكات، بەڵام ھێشتا ھیچ كۆبوونەوەیەك دانەنراوە، دڵنیام ئەو ناوانەی ھەیە بۆ پۆستەكان، بۆ یەكلاكردنەوەیان دەھێنرێنەوە سەركردایەتی، هیچ شتێكیش فەرمی نییە تا بڕیاری كۆتایی دەرنەچێت”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت ”ئێستا بابەتی پارێزگاری كەركووك كەوتووەتە دەستی پارتی، ھۆكارەكە ئەوەیە كە زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگا و لیستی برایەتی لای پارتییە، بۆیە بێگومان پارتی ئەو كەسانە كاندید دەكات كە ڕەئی لەسەریان بێت”.

لە كۆتای قسەكانی شالاو عەلی عەسكەری گوتی: ”دڵنیام بۆ پۆستی پارێزگار دانانرێم، ھەرچەندە ئەو پۆستەش بە یەكێتی دەدرێت، بەڵام ھیچ لایەك لەسەر من ڕازی نابێت”.

Back to top button