ئینستاگرام وێنەی قاسم سلێمانی و ئاراس جەنگی سڕیەوە, رێگە نادرێت تیرۆریست وێنەی بڵاوبكرێتەوە

 

دوای ئەوەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست خستە لیستی تیرۆر لە ئێستادا مامەڵەی تیرۆر لەگەڵ ئەو سوپایە دەكات لەسەرەتای كارەكانیشیدا لە رێگای تۆڕی كۆمەلایەتی ئینستاگرام ئەكاوەنتەكانی قاسم سولیمانی گەورە فەرماندەی پاسداران داخست و رێگا بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی نادرێت لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان.

ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز بڵاوی كردەوە كە دوای خستنە واری جێبەجێكردنی بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە ئێستادا سەرجەم ئەكاونتەكانی سوپای پاسداران و فەرماندەكانی ئەو سوپایە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام داخراون و رێگە بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی سوپا و فەرماندەكانی نادات.

ئیسنستاگرام وەك یەكەم تۆڕی كۆمەڵایەتی پابەندی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەمریكا دەبڕیی ئەكاونتی قاسم سلێمانی داخست وێنەكانی ئەو فەرماندەیان سڕیەوە كە لە نێوانیدا وێنەی ئاراس جەنگی برازای جەلال تاڵەبانی تێدابوو كە بەشداری پرسەكەیانی كردبوو لە كاتی كۆچی باوكی قاسم سلیمانیدا

Back to top button