لێدوانی مێسی دوای سەركەوتنی یانەكەی

لەقۆناغی چارەكی كۆتایی و لە یاریی گەرانەوە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەسەر یانەی مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا.

دوای یارییەكەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مێسی ووتی.. سەرەتا خراپ یاریمان كرد بە تایبەت پێنج خولەكی سەرەتا، بەڵام پاشان گەراینەوە كەش و هەوای یارییەكەو نمایشێكی جوانمان پێشكەش كردوو هاندەرانمان دڵخۆش كرد گۆڵی دووەمیشم شانسێك بوو هاتە پێش بۆم، وە توانیمان هەنگاوێكی باش بەرەو پێشەوە بنێین.

بۆ یاریی دهاتووی یانەكەی مێسی ووتی.. لێڤەرپوڵ یان پۆرتۆ بۆ ئێمە جیاوازی نیە، یارییەكە قورس دەبێت و پێویستمان بەوەیە بە تەواوی خۆمان ماندوو بكەین لە پێناو گەیشتن بە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە، شكەستەكەی ساڵی رابردوو بەرامبەر رۆما وانەی باشی فێركردین و نابێت هیچ یارییەك فەرامۆش بكەین لە چامپیۆنس لیگ و لالیگای ئیسپانیا.

لە كۆتایدا مێسی ووتی.. هەر یانەیەك بگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیەكە بە شایستەی گەیشتوەو هیچ یارییەك لەو قۆناغە ئاسان نیە، ئەم وەرزە بۆ ئێمە گرنگەو نابێت بهێڵین نازناوەكان لەژێر دەستمان دەر بچن، هەوڵی یەكلا كردنەوەی لالیگا دەدەین وپاشان بیر لە چامپیۆنس لیگ دەكەینەوە.

Back to top button