په‌رله‌مانى كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌تی عێراق ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاینیی ئێزدی ناسراو به “چارشه‌مبا سۆر”، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی و چارشه‌مبا سۆر، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برایانی كوردی ئێزدی دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە بەكامەرانی بگەڕێتەوەو ببێتەمایەی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسوودە بۆ سەرجەم كوردانی ئێزدی لەجیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و گیانی تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان قووڵتر ببێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له حكومه‌تی عێراقى فیدڕال ده‌كه‌ین ئه‌ركه یاساییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی كوردى ئێزدیی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش جێبه‌جێ بكات.