خشتەو كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ
لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پالەوانێتیەو لە یاریی گەڕانەوەدا دوو یاریی گرنگ بەهێز ئەنجام دەدرێت و دوو یانە بۆ قۆناغی نیوەی كۆتایی سەردەكەون و دوو یانەش ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن.
لەیارییەكی ئاگریندا یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی تۆتنهام دەكات، كەپێشترو لەسەر یاریگای تۆتنهام مان سیتی بیە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی دۆڕاندبوو بۆیە ئەركی یانەی مان سیتی بۆ یارییەكەی ئەمشەو ئاسان نابێت و جگە لە بردنەوە هیچ ئەنجامێكی دیكە لەبەرژەوەندی یانەكە نیەو دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ یارییەكە لە تۆتنهام بەرێتەوە ئینجا دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەكەی دیكەدا یانەی لێڤەرپوڵ دەبێتە میوانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی، ئەركی یانەی لێڤەرپوڵ تا ڕادەیەك ئاسانە چونكە پێشترو لە یاریی چوندا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبرە یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنابوو، راهێنەری یانەكەش دڵنیای دایە هاندەرانی یانەكەی و لە ئامادەكاری تەواو بۆ یارییەكەیان و نەبونی هیچ كێشەیەك لە یانەكەدا
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا – قۆناغی چارەكی كۆتایی – یاریی گەڕانەوە
مانچستەرسیتی × تۆتنهام 10:00
پۆرتۆ × لێڤەرپوڵ 10:00