بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌رك فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ئیمارات

یه‌كه‌مین وڵاتی كه‌نداو بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌رك پێشوازی له‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ جۆری F-35A كرد.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ ، بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌رك  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ جۆری F-35A گه‌یشتنه‌ بنكه‌ی زه‌فره‌ له‌ ئیمارات.

F-35A به‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌ هه‌ره‌ پێشكه‌تووه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌ جیهان داده‌ندرێت و به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای لۆكهید مارتن-ی ئه‌مریكی و سوپای ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ و به‌مدواییانه‌ش گه‌یشتۆته‌ ئیسرائیل.

88

 

Back to top button