بـەرپرسێکی ئــێران : سعودیـەکان (کـولـلە) یان لــەئێـمە بـەرداوە
بـەرپرسـێکی ئێـران تومەتێکی نوێ ئاراستەی شـانشینی عەرەبی سـعودیای کرد و پێـی وایــە سعودیا ڕێگری نەکردووە لـە شاڵاوی کوللە کە چەند شارێکی بـەرفراوانی نـزیك کەنداوی گردووتەوە
سـەعید موعین بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکخراوی پاراسـتنی دانـەوێڵـە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس گوتی سـعودیا هەڵسوکەوتی دڕندانە بوو بەوەی ڕێگەیدا ئـەم هەموو کوللەیە ڕوو لە ئێران بکات
شایەنی باسـە 6 پارێزگا لە ئێران کەوتە بـەر هێرشی کوللە و مەزەند دەکرێ کە ژمارەیان نزیکەی 50 ملیـۆن بیـت و ئـەوەش دوای ئـەو لافاوانـە هات کە ئێـران تووشی بوو و نزیکەی 13 ملیار تومەنی زەرەری پێگەیشت کە دەکاتە یــەك ملیار دۆلاری ئـەمریکی