بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە فەرەیدوون ئیبراهیم و خانەوادەی محەمەد حەمید دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز كاك فەرەیدوون ئیبراهیم غەفوور ئەمین

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (ئیبراهیم غەفوور ئەمین) ناسراو بە (برایمی حەمە بەگ)ـی باوكتمان پێگەیشت.

هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

……………………………………

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەمید گۆمەیی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەرپەلی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (محەمەد حەمید گۆمەیی)مان پێگەیشت.

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

 

 

Back to top button